له درێژه‌ی پڕۆسه‌ی وردبینی كردنی ناوی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌ویان بۆ ده‌رچووه له ساڵی رابردوو ،قۆناغ به قۆناغ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێدانی زه‌وی به فه‌رمانبه‌ران ، دواجار به‌شێك له ناوی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی داد ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19-2-2025 وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه ، دوای ووردبینی كردن له ناوی فه‌رمانبه‌رانیان دوو هه‌زار و 592 ناو له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه تا له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند بن .
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد دا هاتووه ،ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه كێشه‌ی یاساییان نییه و تا ئیستا له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند نه‌بوونه ،دووپاتیش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و ناوانه‌ی كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دادی له ته‌واوی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی تێدایه و پڕۆسه‌كه‌ش له قۆناغه‌كانی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی ماون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.