كۆمپانیای مێتای ئه‌مه‌ریكی كه خاوه‌ندارییه‌تی ئه‌پی فه‌یس بووك و ئینستاگرام ده‌كات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19-2-2025 چه‌ند بڕیارێكی تازه‌ی ده‌ركردووه و رایگه‌یاندووه ، دوای تێپه‌ڕ بوونی 30 ڕۆژ به‌سه‌ر لایڤی په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی فه‌یس بووك ئۆتۆماتیكی ده‌سڕێته‌وه .
مێتا دوای دیراسه كردنێكی وورد ئه‌م بڕیاره‌ی داوه، هه‌رچه‌نده بڕیارەكەی كۆمپانیای مێتا لە بەرژەوەندیی كەناڵه جیهانییه هه‌واڵییه‌كان نییه، بەوپێیەی رۆژانە بابەت و رووداوه‌كان لە ڕێگەی لایڤ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دەگوازنەوە .چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه له داهاتوودا مێتا به بالانسی تایبه‌ت ئه‌و لایڤانه درێژه پلا بدات .
كۆمپانیای مێتا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو ،پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی لایڤه‌كان بسڕێنه‌وه دوای ئه‌م 30 ڕۆژه ، ئاگاداركردنه‌وه بۆ په‌یجه‌كه یان ئه‌كاونته‌كه‌ی فه‌یس بووك ده‌چێت خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌توانێت پێشوه‌خته پرۆسیسی بكات و داونڵۆدی بكات بۆ ناو ئامێره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ئه‌رشیف لای بمێنێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.