Erbil 9°C شەممە 22 شوبات 15:26

ئاژانسی ناسا : ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌ و مه‌ترسی دروست ده‌كات  

کوردستان TV
100%

تیمی چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان (ناسا) له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ ماڵپه‌ڕی (ئینترێستینگ ئینجینێرنینگ ) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ ، ئه‌ستێره‌یه‌ك كه‌ ناوی (وای ئاڕ فۆڕی ) لێنراوه‌ له‌ ساڵی 2023وه‌ چاودێری ده‌كه‌ن و له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌ جیابۆته‌وه‌ به‌ خیراییه‌كی زۆر به‌ كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا ڕژاوه‌ و تیشكه‌كانی په‌رت بوونه‌ به‌ره‌و زه‌وی.

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمانی ( ناسا )ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، ئه‌ستێره‌ی (وای ئاڕ فۆڕ) به‌ره‌و زه‌وی ده‌ڕوات و ڕێژه‌ی مه‌ترسییه‌كه‌ی به‌ 3% پۆیتن یه‌ك مه‌زه‌نده‌ كراوه‌ . ناسا پێشبینیشی كردووه‌ كه‌ له‌ 7ی شوباتی ئه‌مساڵ مه‌ترسییه‌كه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ 1% ده‌ستی پێكردووه‌ .

شاره‌زایانی ئاژانسی ناسا ئاشكراشیان كردووه‌ ، كه‌ تا ساڵی 2031 ده‌رناكه‌وێت كه‌ ئایا ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ ڕێره‌وی خۆی ده‌گۆڕێت یان به‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێت، تا ئیستا بۆیان روون نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ر كوێی زه‌وی ده‌كه‌وێت ،به‌ڵام له‌ لێكۆلینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زانستی ووردتر له‌و باره‌یه‌وه‌ .

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.