Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 18:48

وەزیری دارایی چەند بڕیارێك بۆ بەرژەوەندیی خانەنشینان دەردەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری دارایی و ئابووری بەیاوەری شاندێك، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی کرد و لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکانی کۆڵییەوە و هەروەها چەند بڕیارێك بۆ بەرژەوەندیی خانەنشینان و خێرا راییكردنی مامەڵەكانیان دەركرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی جەختی لەسەر زوو ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان کردەوە و چەند بڕیارێکی پێویستی لەمبارەیەوە دەرکرد کە بریتی بوون لە:-

1-  چالاککرن و بەرەوپێشبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی کاروباری خانەنشینان و دابینکردنی پێداویستییەکان لە ماوەیەکی کورتدا.

2-  دابەزاندنی دەسەڵاتی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشین لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و شار و شارۆچکەکان.

4-  ڕەوانەکردنی فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی داراییەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشین بەپێی پێویست تا کاتی تەواوبوونی مامەڵەی ئەو خانەنشینانەی سەرەتای ئەمساڵ بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆ دەرچووە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی گوێبیستی کێشە و داواکارییەکانی بەرپرسانی خانەنشین بوو، بڕیاری دا سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات و لە کۆتایشدا داوای لە بەڕێوەبەر و بەرپرسانی خانەنشین کرد لەگەڵ هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات مامەڵەی خانەنشینان تەواو بکرێت و ماف و شایستەکانیان پێ بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.