Erbil 26°C دووشەممە 21 نیسان 21:01

نەشتەرگەری بۆ شا عەبدوڵا ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

دیوانی شاهانەی ئوردن رایدەگەیەنێت كە نەشتەرگەری بۆ شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن كراوە و ئێستا تەندروستی باش و جێگیرە.

دیوانی شاهانەی ئوردن ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: نەشتەرگەرییەكی بچووكی فتق بۆ شا عەبدوڵای دووەم هەر لە وڵاتی ئوردن لەنێو شاری پزیشكی حوسێن ئەنجامدراوە.

بڵاویشی كردەوە: نەرشتەرگەرییەكە سەركەوتوو بووە و شا عەبدوڵا گەڕێنراوەتە ماڵەوە و ئێستا تەندروستی زۆر باشە.

دیوانی شاهانەی ئوردن جەختیشی كردەوە كە سبەی چوارشەممە شا عەبدوڵا بەشێوەیەكی ئاسایی دەست بە كارەكانی رۆژانەی دەكاتەوە.

شا عەبدوڵای لە ساڵی 2022 بەهەمانشێوە نەشتەرگەرییەكی دیكەی ئەنجامدابوو، نەشتەرگەرییەكە بۆ ئینزیلاقی فەقەڕاتی پشتی بوو و لە ئەڵمانیا ئەنجامدرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.