بەرگریی شارستانی سۆران ئاشكرای كرد كە ئەو دوو هاوسەرەیان رزگاركردووە كە لە گۆمی فێڵاو لەلایەن ڕەوە گورگێكەوە گەماڕۆ درابوون.
بەرگریی شارستانی سۆران رایگەیاند: دوو هاوسەر بە مەبەستی گەشت و مانەوە لە هەولێرەوە ڕوویان لە گۆمی فێڵاو لە شارۆچكەی چۆمان کردبوو، بەڵام لەلایەن ڕەوە گورگێک دەوردرابوون و مەترسی لەسەر گیانیان دروستببوو.
راشیگەیاند: دەستبەجێ تیمەکانمان دەرچوون بۆ بەهاناوەچوونیان و ڕزگارکردنیان، بەهاوکاری تیمێک لە پۆلیسی فریاکەوتنی چۆمان رزگاركران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.