سلێوە گۆرگیس مربین ناسراو به ئهبو سهنا کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و خاوەنی هۆتێل ئهبو سهنا لە ڕۆژی 01-07-1942 لەشاری کۆیە لە گەڕەکی بەفر قەندی لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی هەر لە شاری کۆیە تەواوکردوە.
لە 16-09-1962 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە لەگەڵ خاتوو نەعیمە شەمعون یەڵدا.چوونەتە شاری بەغداد و لەوێ نیشتەجێ بووه
♦لە ساڵی 1975ز گهڕایهوه شاری سلێمانی و لهوێ نیشتەجێ بووه. چەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری دروستکردوە لەوانە: بینایهی دائیرەی موحەلی و کردووه بە ئوتێل سەلام (ئاشتی)ئێستا.
ئهمڕۆ شهممه 15ی شوباتی 2025، صڵێوە گۆرگیس مربێن ناسراو بە ئهبو سهنا لە وڵاتی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.