مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه كه كاتژمێر حه‌وت و نیو به كاتی هه‌رێمی كوردستان په‌خشكرا، زۆر پرسی هه‌ستیاری تایبه‌ت به دۆخی عێراق و كوردستان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و ئاڵنگارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی خسته‌ڕوو .
له میانی پرسیارێكی بێژه‌ری دیداره‌كه كه ئایا كوردستان هه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئێران و ناوچه‌كه .؟ یان هیچ بنكه و باره‌گایه‌كی ئیسرائیلییه‌كان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا .؟ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان رایگه‌یاند ،ئه‌م بۆچوونانه قسه‌ی بێ بنه‌ما ونه‌یارانی هه‌رێمی كوردستانه كه نایانه‌وێ سه‌قامگیری كوردستان به‌رده‌وام بێت و دۆخی ژیانی خه‌ڵك باش بێت ، به‌ڵكو ئه‌و جۆره قسانه ده‌كه‌نه بیانوو بۆ لێدان له ژێرخانی ئابووری و سیاسی له كوردستان ، لێره‌شه‌وه به ڕاشكاوی ئه‌وه ده‌ڵێم كه هیچ بنكه‌و باره‌گایه‌كی ئیسرائیلییه‌كان له كوردستان بوونی نییه، خۆشیان باش ئه‌وه ده‌زانن، چونكه دوای هێرشه نا ڕه‌واكانی ئێران و میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت خۆیان هاتوون به به‌ڵگه ئه‌وه‌یان بۆ سه‌لمێنراوه .
سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و كوردستان و گرنگی مانه‌وه‌یان ،مه‌سرو بارزانی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، كه ئێمه وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین ئه‌ویش به‌هۆی بوونی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی ئه‌منی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و عێراق و هه‌رێمی كوردستان ، لام وایه كه عێراقیش نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به سیاسه‌ته‌كانی خۆی دا بچێته‌وه سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه له داهاتوودا .
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌م ساڵدا چۆن ده‌بێت .راشكاوانه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان رایگه‌یاند ، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو كات رێگه‌خۆشكه‌ر بووه بۆ دروستبوونی متمانه‌ی ته‌واو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ، به‌و مه‌رجه‌ی مافه‌كانی مووچه‌خۆران و شایسته داراییه‌كانی كوردستان وه‌كو خۆی دابین بكریت ، بۆیه كێشه‌كان به بۆچوونی ئێمه سیاسین نه‌ك ته‌كنیكی ، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو كات رژد بووه له هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌غدا به پێی ده‌ستوور ، ئیستا هه‌نگاوی باش له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نراون به‌هیواین چیتر بیانوو به خه‌ڵكی كوردستان نه‌گیرێت له دابینكردنی مافه داراییه‌كاندا ، به‌تایبه‌تی كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا به فه‌رمی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا هه‌نارده ده‌كرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.