ئەو فڕۆكەیەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای هەڵگرتبوو و بەنیازبوو بەرەو ئەڵمانیا بفڕێت بۆ بەشداربوون لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەهۆی كێشەیەكی هونەرییەوە بەناچاری و بەپەلە نیشتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند: ئەو فڕۆكەیەی ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هەڵگرتبوو و بەنیازبوو لە واشنتن بۆ میونشن بفڕیت، دوای ماوەیەكی كەم لە فڕین بەناچاری نیشتەوە.
راشیگەیاند: فڕۆكەكە بەپەلە گەڕاوەتەوە بنكەی ئاسمانی ئاندرۆز لە واشنتن.
بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، فڕۆكەكە بەهۆی درزێك لە جامی پێشەوەی فڕۆكەكە ناچار بووە بگەڕێتەوە و بنیشێتەوە.
دواتر ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە فڕۆكەیەكی دیكە درێژەی بە گەشتەكەی داوە و بەرەو ئەڵمانیا فڕیوە بۆ ئەوەی بەشداری لە كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن بكات.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەمڕۆ هەینی دەست پێ دەكات و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.