یۆهان پیرسن، وەزیری پەروەردەی سوێد رایگەیاند، له‌مه‌ودوا رێکاری تووند بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی قوتابخانەکانی وڵاتەکەیان دەگرنەبەر ئه‌وه‌ش له پیناو سه‌لامه‌تی قوتابیان و مامۆستایان، دیارترین رێكاریش پشکنینی جانتای قوتابییانە كاتێ دێن بۆ قوتابخانه. ئەم بڕیاره‌ش دوای ئه‌وه هات کە سەرەتای ئەم مانگە کەسێک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە تەقەی کرد و 11 کەسی کوشت كه قوتابی و مامۆستا بوون .
یۆهان پیرسن، وەزیری پەروەردەی سوێد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌مه‌ودوا مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سوێد له ئاسته جیاوازه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان ده‌بێت له پشكنینی جانتای قوتابیان و گرتنبه‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ سه‌لامه‌تی قوتابیان و كه‌شی ناو قوتابخانه‌كان . جگه له‌وه له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت بچێته هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك ده‌بێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت و باجی تایبه‌تی بۆ بكرێت ئه‌گه‌ر كه‌سوكاری نزیكی قوتابیش بێت .
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی سوێد ئاشكراشی كردووه، هه‌نگاوه‌كان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه له‌پێناو دابینكردنی ئاسایشی زیاتر بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌سه‌رانسه‌ری وڵات ،بۆ ئه‌مه‌ش كامێرای چاودێری زیاتر دابین ده‌كه‌ن بۆ قوتابخانه‌كان و ده‌یبه‌ستینه‌وه به تۆڕی ئاسایشی نیشتیمانییه‌وه .
له چواری شوباتی ئه‌م مانگه، كه‌سێك له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی یۆریبرۆی ناوه‌ڕاستی سوێد به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له چه‌ندین مامۆستا و قوتابی كرد و به‌گوێره‌ی پۆلیسی سوێد له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه 11 قوتابی و مامۆستا گیانی له‌ده‌ستدا . دواتر پۆلیس تەقەکەرەکەی بە کەسێکی تەنیا و دوورەپەرێز ناساند کە حەزی بە تێکەڵبوون نییە و کێشەی دەروونیشی هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.