Erbil 15°C پێنجشەممە 13 شوبات 16:10

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەرانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندبوون بە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان باس دەکەن

100%

بە ئامانجی پتەو کردنی زیاتری هەماهەنگی نێوان نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ئۆرگان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە 12ی شوباتی 22025 د.دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان دیدارێکی لەگەڵ نوێنەرانی ئاژانس و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک ڕێکخراوی دیکە  ساز کرد کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.

لە دیدارەکەدا ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان تیشکی خستە سەر ئەرک و چالاکییەکانیان کە بریتییە لە گونجاندنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کار و چالاکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدان و گەشەپێدانی مرۆیی، مافەکانی مرۆڤ، حوکمڕانیی باش، و خستنە ڕووی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم لە پاڵپشتی و هەنگاوی پراکتیکی بۆ کارکردن بە بنەماکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی ناوخۆ و  نێودەوڵەتی.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە خولی (٤٨)ی پانۆرامای خولی گشتگیر بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ئامادە بووین و وتارێکمان پێشکەش کرد و پابەندبوونی حکومەتمان بە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە ژمارە و داتا خستە ڕوو.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لەوە کرا کە بوونی ئاژانس و ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕۆڵێکی ئەرێنیان هەبووە بۆ هەرێمی کوردستان لە زۆر  بواردا، لە ماوەی ڕابردوودا وەک نووسینگەی ڕێکخەر هەماهەنگی لە ئاستێکی بەرزدابووە لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوانەش تیمی یونیتاد لە گشت بوارەکاندا، هەروەها لە ئامادەکردنی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١-٢٠٢٥)کە ئێستا گەیشتۆتە قۆناغەکانی کۆتایی.

لەلایەکی دیکەوە گرنگی مانەوەی یوئین لە عێڕاق و فراوانترکردنی نووسینگەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان بە گرنگ زانرا.

شایەنی باسە  لە دیدارەکەدا نوێنەرانی هەر یەکە لە ئاژانسەکانی WFP, IOM, UNDP,  ILO,  UNVOLUNTEERS, UNHCR, UNAMI, UNHABITAT ئامادە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.