هێزەكانی ئەمەریكا جەخت دەكەنەوە كە هاوكاری و هەماهەنگییەكانی وڵاتەكەیان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی 1ی پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و تیمێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لە بارەی هاوکاری و هاوئاهەنگیەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا، لای خۆیەوە فەریق سیهاد بارزانی هاوکاری و پاڵپشتیەکانی تیمی راوێژکارانی سەربازی سوپای ئەمریکای بۆ هێزەکانی پشتیوانی یەک لەڕووی راوێژکاری و مەشق و لۆجستییەوە بەرز نرخاند و هیوای بەردەوامی خواست.
لای خۆشییەوە تیمەكەی سوپای ئەمەریكا جەختیان كردەوە كە هاریکاری و هەماهەنگییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.