ئەمشەو چوارشەممە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆرسكیلێكدا كەسێك گیانی لەدەست دا و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندار بوو.
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند: ئەمشەو لەناو شاری کەلار رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ڕووی دا، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون.
لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینەکەی سەخت بوو و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پێش گەیشتنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەست دا.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1981ـە و دانیشتووی گەڕەکی ئازادی شارۆچكەی کەلارە.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە دا كە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی كەوتنەوەی ڕووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.