بڕیار وایه له ڕۆژانی داهاتوودا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌ڵویستی داهاتووی خۆی به‌رامبه‌ر به ئۆكراینا به‌ڕوونی بخاته ڕوو كه هاوته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نوێی دۆناڵد تره‌مپ ،ئه‌ویش به ئامانجی وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا .
رۆژنامه‌ی "پۆلیتیکۆ" له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه ژماره‌یان 27 وڵاته كه به هاوپەیمانانی واشنتن لە ئەورووپا ناسراون ، دەستیان کردووە بە گۆڕینی شێوازی پشتیوانیی لە کیێڤ له پاره‌داركردن و پڕ چه‌ككردنه‌وه بۆ وه‌ستانی جه‌نگ ،ئه‌و شێوازی مامه‌ڵه كردنه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بریاره له 14ی ئه‌م مانگه له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به فه‌رمی بخرێته‌ڕوو.
رۆژنامه‌ی (پۆلیتیكۆ) ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، گۆڕانی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا مانای پشتكردن نیه له كیێڤ ،به‌ڵكو گرتنبه‌ری سیاسه‌تی نه‌رمه به ئامانجی وه‌ستانی شه‌ڕ و هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامگیری و ئاشتی له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینادا، ئه‌وه‌ش له ڕوانه‌گه‌ی پیشه‌نگ بوون و به‌رپرسیاریه‌تی پیشان ده‌ده‌ن .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، كه نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و ئۆكراینا كه به‌شدارن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ،پێش ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه له 14ی ئه‌م مانگه، ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی سیاسی بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكراینا به هاوكاری نوێنه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا .
به گوێره‌ی چاودێرانی سیاسی ، له كۆنفرانسی ئه‌مساڵی ئاسایشی میونشن هه‌موو چاوه‌كان و سه‌ره‌نجه‌كانی سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌سه‌ر دۆخی راگوزه‌ری سووریا و وه‌ستانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.