ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق به فه‌رمی دووپاتی كرده‌وه، په‌سه‌ندكردنی یاسای لێبوردنی گشتی له عێراق چەکدارانی ڕێکخراوی داعش ناگرێتەوە کە تاوانبارن به ڕفاندنی کچانی کوردی ئێزدی .
21ی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق یاساکانی باری کەسێتی، لێبوردنی گشتیی و گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لە کەرکووک پەسەند کرد ، دوای مشتومڕێكی زۆر له نێوان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق یاساكان په‌سه‌ند كران ،دواتر له‌لایه‌ن 11 په‌رله‌مانتار تانه له یاساكان درا ،دوای چه‌ند رۆژێك دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كاركردن به یاساكانی راگرت تا خوێندنه‌وه بۆ تانه‌كان بكرێت ، دواتر دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی كورد یاساكانی باری كه‌سی و لێبووردنی گشتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وی بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان له كه‌ركووك یه‌كلایی كرده‌وه .
عەلی حسێن جەفات، سەرۆکی ناوەندی نیشتیمانی بۆ هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی کە سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقە له لاپه‌ره‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تاوانبارانی ڕفاندنی كچانی كوردی ئێزدی لێبوردنی تایبه‌ت و گشتی نایانگرێتەوە، به پێی دوایین هەمواری یاساکە کە لە ڕۆژی 20-1-2025 لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا .
بەگوێرەی مادەی 9ـی یاسای کچانی ڕزگاربووی ئێزدی ژمارەی 8ـی ساڵی 2021 له ده‌ستووری عێراق، ئەنجامدەرانی تاوانی ڕفاندنی کچانی ئێزیدی هیچ لێبوردنێکی گشتی و تایبەت نایانگرێتەوە .
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش ،هاوڵاتیان و كه‌سوكاری قوربانییان كه كچ و ئافره‌ته‌كانیان تا ئیستا له ده‌ستی داعش رژگار نه‌كراون ، لە قەزای شەنگال خۆپیشاندانیان دژی هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی ئه‌نجامدا و داوایان كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه به‌ر لێبووردنی گشتی و تایبه‌ت نه‌كه‌ون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.