هه‌ر یه‌ك له حكوومه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به بیانووی نا ڕوونی مه‌به‌ستی لوتكه‌ی پاریس بۆ تاووتوێكردنی داهاتووی زیره‌كی ده‌ستكرد واژووی كاری هاوبه‌شیان ڕه‌تكرده‌وه .
له رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ،بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی زیرەکی دەستکرد لە جیهان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆبوونەوەیەک بە بەشداری سەرکردەکانی جیهان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان و پسپۆڕانی بواری زیرەکی دەستکرد له‌سه‌ر ئاستی جیهان بەڕێوەچوو.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی لوتكه‌ی پاریس بۆ داهاتووی زیره‌كی ده‌ستكرد ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، فەڕەنسا یەکێکە لە نزیکترین هاوبەشەکانی بەریتانیا لە بواری زیرەکی دەستکرد دا، بەڵام حکومەتی بەریتانیا تەنیا کاتێک بەشداری دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە لە بەرژەوەندی نیشتمانی وڵات‌دا بێت،
گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەریتانیا به بایه‌خی زۆره‌وه به‌شداری له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كردووه له پاریس، به‌ڵام ئاماده نین به‌یاننامه‌كه واژۆ بكه‌ین گه‌ر نه‌زانین له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی گه‌لی به‌ریتانیا دایه .
هه‌روه‌ها جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارێکیدا لە لووتکەی جیهانیی زیرەکی دەستکرد هۆشداریدا و رایگه‌یاند ، کارکردن لەگەڵ ڕژێمە دیکتاتۆرەکان ئاسان نیه و سوودی نابێت له داهاتوودا ، هەندێک لە ئێمە لەم هۆڵەدا تێگه‌یشتین کە کارکردن لەگەڵیان واتە بەستنەوەی نەتەوەکەمان بە دەسەڵاتدارێکی دیکتاتۆرەوە کە دەیەوێت زانیارییه‌كان دزه پێبكات بۆ مه‌به‌ستی هه‌واڵگری خۆی .
دوای ئه‌نجامدانی لوتكه‌ی داهاتووی زیره‌كی ده‌ستكرد له پاریس، 60 وڵاتی جیهان به‌یاننامه‌ی كاری هاوبه‌شیان له‌و بواره‌دا واژۆ كرد لەوانەش چین و هیندستان و ژاپۆن و ئوسترالیا و کەنەدا، به ئامانجی گه‌یشتن به دروستكردنی سیسته‌مێكی ته‌كنه‌لۆژی جیهانیی بۆ په‌ره‌دان به بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و زانستی و ژینگه‌یی له داهاتوودا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.