ئەمرۆ چوار شەممە 12ی شوباتی 2025 وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکیدا ،رایگەیاند به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی(ته‌واو كاره‌بایی) كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ژینگه، به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی ژماره (2) ساڵی 2025 واژۆكرد كه له 16/2/2025 ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت.ئه‌م رێنماییه له چوارچێوه‌ی بایه‌خی به‌رده‌وام و رێنوێنیه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سڕور بارزانی یه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی پیسبوونی ژینگه و هاندانی هاونیشتیمانیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.