بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی جۆرێك لە ئۆتۆمبێل كە ئێستا لە بازاڕەكان هەن، ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە و دەڵێت تابلۆیان پێ نادرێت.
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت "ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکەینەوە کە ئێستا جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕەکان کرین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، کە لە ڕووکاری دەرەوەیدا لۆگۆی ئۆتۆمبێلی (MG) پێوەیە، بەڵام لە دیوی ناوەوە لۆگۆی (ROE WE) لەسەر سوکانەکەی هەیە".
هەروەها دەڵێت "ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لە ئێستادا تۆمار ناکرێت و ژمارە و تابلۆیان پێنادرێت، تا ئەو کاتەی کێشەکەیان لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگ یەکلایی دەکرێتەوە".
هاتوچۆی هەولێر داواش لە هاووڵاتییان دەكات هیچ مامەڵەی تۆمارکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە نەهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.