بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەر زیاتر لە 200 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق دەستیان بەسەر 208 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.
ئەمڕۆ سێشەممە 11/2/2025، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق، لەچالاکیەکدا توانیان دەست بەسەر 208 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کاپتاگۆندا بگرن."
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشاندووەتەوە و سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیش لە مووسڵ و کەرکووک دەستگیر کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.