به پێ پێشبینیهكانی كهشناسی ههرێمی كوردستان " رۆژی پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025 لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت باکوری ھەرێم ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لە کاتەکانی ئێوارەشدا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاجیاکان ئەگرێتەوە کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی ھەولێر چالاکتر ئەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لەبەرزی 800 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە ئەبێت.
بۆ ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان بەگشتی شەپۆلەکە مامناوەند بۆ لاواز ئەبێت و بەفر لەبەرزی 1100 مەتر ئەبارێت و پلەکانی گەرما بە 1 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە ، بای باشوری رۆژھەڵات ھەندێک کات مامناوەند چالاک ئەبێت 10-25کم/ک ، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر زۆربەی ناوچەکان بەرەبەیانی رۆژی ھەینی 14/2/2025 کۆتای پێدێت لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم نیوەرۆی رۆژی ھەینی کۆتای پێدێت .
رێژەی پێشبینیکراوی داباینی بەفر و باران :-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.