Erbil 9°C سێشەممە 11 شوبات 10:46

لە خەلیفان هاووڵاتییەك بەهۆی بردنی سۆپا بۆ حەمام گیانلەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە هاووڵاتییەك لە خەلیفان بەهۆی بردنی سۆپا بۆ نێو حەمام و نەمانی ئۆكسجینەوە گیانلەدەست دەدات.

كاروان شێرزاد سرێشمەیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی (جەواد زوبێر) گەیەنرایە نەخۆشخانەكەمان كە لە پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوتبوو خنكاوە.

راشیگەیاند: خانەوادەی هاووڵاتییەكە ئاماژەیان بەوەداوە كە بەمەبەستی سەرشۆرین چووەتە حەمام و سۆپای لەگەڵ خۆی بردووە، بەهۆی نەمانی ئۆكسجین هەر لەنێو حەمام گیانی لەدەستداوە.

هەروەها رایگەیاند: ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە پێشمەرگەیە و دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵ ویستوویەتی خۆی بشوات و تووشی ئەم رووداوە بووەتەوە.

كاروان شێرزاد سرێشمەیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان ئاماژەی بەوەش دا كە تەرمی هاووڵاتییەكە بۆ پزیشكی دادی سۆران نێردراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

سۆران / لێزان ژیار سرێشمەیی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.