سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی نووسەرانی كورد كرد بەبۆنەی یادی 55 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نووسەرانی كورد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "به گه‌رمى پيرۆزباييى يادى په‌نجا و پێنج ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، له ته‌واوى نووسه‌رانى كورد له هه‌ر كوێيه‌ك بن ده‌كه‌م، هيواى به‌رده‌وامی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم، ئاماده‌يى و ڕۆڵ و خزمه‌تى پيرۆزيان له بره‌ودان به زمان و وێژه‌ى كوردى به‌رز ده‌نرخێنم".
راشیگەیاند "نووسه‌رانى كورد هه‌ميشه دڵسۆزانه له‌پێناو پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى هۆشيار و پێشكه‌وتوودا كار و خزمه‌تيان كردووه و ڕه‌نجێكى زۆريان كێشاوه. ڕۆڵێكى به‌رچاويان له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوور و به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان، يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا گێڕاوه، وه‌ك هه‌ميشه هاوكار و پشتيوانيان ده‌بين".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند "وه‌ك چۆن له قۆناخه‌كانى ڕابردوودا نووسه‌رانى كورد ڕۆڵى ئهرێنييان گێڕاوه، ئێستاش له دۆخى ئه‌مڕۆدا هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به خامه‌ى نووسه‌رانه كه به‌رپرسانه و به بير و پره‌نسيپى جوان ڕۆڵى خۆيان له تهبايى و پێكهوهيى و به‌رگريكردن له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستاندا بگێڕن".
سەرۆكی هەرێم لە كۆتایی پەیامە پیرۆزباییەكەدا ئاماژەی بەوەش دا "له‌م ياده‌دا سڵاو بۆ گيان و يادى ئه‌و نووسه‌رانه ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه كه به هه‌موو هێز و توانايانه‌وه خزمه‌تيان به وشه و زمان و كولتوورى كوردى كردووه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.