له بڕیارێكیدا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵای هه‌رێمی كوردستان کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامانی سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشـێت.
لە نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌ك بۆ گشت زانکۆکانى هەرێمى کوردستان نێردراوه وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوە بە لێخۆشبون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن.
له‌نوسراوێكدا كه واژۆی ئارام محه‌مد خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره به پشتبه‌ستن به ماددەى حەوتەم خاڵى چوارەم لە یاساى خانەنشینى کەمئەندامانى پێشمەرگە ژمارە سی و چواری سالی دووهه‌زار وحه‌وت، تایبەت بە مافى فێرکردنى بە خۆڕایی بۆ هاوسەرو منداڵەکانى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەر هاتووە؛ کارى پێویست ئەنجام بدرێت سه‌باره‌ت به لێخۆشبون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابى و خوێندکارانه‌ی كه کەسوکارى پێشمەرگە و کەمئەندامى سەنگەرن، بە مەرجێک بەڵگەنامەى پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.