ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: تا ئێستاش چاره‌نووسی (2592) دوو هەزار و پێنجسه‌د و نه‌وه‌د و دوو ئافره‌تی ئێزیدی نادیاره كه له لایه‌ن داعشه‌وه رفێنراون.
مه‌حما خەلیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، زۆربەی رفێندراوەکان لە سووریا‌ن، بۆیه سوودانی داوای كردووه هه‌ماهه‌نگی بكرێت بۆ گەڕاندنەوەیان و كار بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌یان لە کەمپی هۆل و کەمپەکانی باکووری سووریا.
گوتیشی، داعش ناوی ئێزیدییە ڕفێندراوەکانیان گۆڕیوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان زۆربەیان لە کەمپی هۆل و کەمپەکانی باکوری سووریا و تورکیان.
جەختیشی کردەوە، حکومەتی عێراق بەپێی دەستوور و یاسا پابەندە بە بەدواداچوون بۆ چارەنووسی هاووڵاتییانی رفێنراو و بێسەروشوێنکراو لە وڵاتانی جیهان کە لەلایەن داعشەوە رفێنراون.
هەروەها مه‌حما خەلیل داوا لە حکومەتی نوێی سووریاش دەکات به دۆزینه‌وه و رزگاركردنی ئه‌م رفێنراوانه بیسه‌له‌مێنیت كه رێز لە مافەکانی مرۆڤ و مافی کەمینەکان دەگرێت. دووپاتیشی کردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئەو بەرنامەیەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووه، تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار و نۆسه‌د ئێزیدی دۆزراونه‌تووه و گه‌ڕیندراونه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.