ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه به‌رواری 9-2-2025 سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ناو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاشكرای كرد ، ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان دوای وردبینی كردنی ناوی فه‌رمانبه‌ران و زانیاریه‌كانیان، ڕەزامەندیی لەسەر ناوی زیاتر لە 300 كارمه‌ند و فەرمانبەری وەزارەتی کارەبا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ده‌ربڕی بۆ ئەوەی زەوییان پێبدرێت .
لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، لیستی ناوی نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی پێدانی زەوییان بۆ دەرچوو
بڕیار وایه قۆناغ به قۆناغ ناوی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به پێی شوێنی جوگرافییان زه‌وییان پێبدرێت
ڕۆژی 27ـی 3ـی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە و لە ڕۆژی 31ی 5ی 2024 وەزارەتی شارەوانی ڕێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ده‌ركرد ، دواتر لە ڕۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كرایه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.