نەتەوەیەکگرتووەکان له ڕاپۆرتی ههفتانهی خۆیدا بڵاویكردووهتهوه، کۆچبەران لە بەری فەرەنساوە زانیاریی پێویستی یاساییان نادرێتێ و پشتگوێ خراون، بۆیە زۆرترینیان لە فەرەنسا داوای مافی پەنابەری ناکەن بههۆی نهبوونی زانیاری.
کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و باسی ئەو کۆچبەرانە (پێش پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا) دەکات. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمبەری ئاوی نۆكهندی ئینگلیز له بهری (فەرەنسا) بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی پاراستنیان هەیە وەکو پەنابەر، بەڵام لە فەرەنسا وەکو پێویست لەوبارەیەوە زانیارییان نادرێتێ .
نهتهوهیهكگرتووهكان ئەوەی به کارەسات ناو بردووه و رایگهیاندووه، تەنیا ساڵی رابردوو 2024 ، 85 کەس لە سنووری ئاویی نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا خنکاون
تیمی پارێزهرانی نهتهوهیهكگرتووهكان چووەتە ناوچەی (کالێ)ی فەرەنسا و قسەی لەگەڵ ئەوانە کردووە کە دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا. لە هەر چوار کەس سێ کەسیان گوتوویانە داوای مافی پەنابەرییان نەکردووە لە فەرەنسا
له ئهنجامی بهدواداچوونهكان لیژنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆی دەرکەوتووە، ئەو كۆچبهرانه هەموویان لەو وڵاتانەوە دێن کە شەڕ و ئاژاوەیان تێدایە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی ئەوەیان هەیە دەوڵەتی فەرەنسا بیانپارێزێ و مافی پەنابەرییان بداتێ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.