Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 23:47

سعودیە: لێدوانەکانی ناتانیاهو له‌باره‌ی دەرکردنی فەڵەستینییەکان بەتەواوی ڕەت دەکەینەوە  

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی سعودیه‌ به‌ فه‌رمی لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاهوی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئامانجی ناتانیاهو له‌و كاره‌ ئەوەیە چاوی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی لەسەر تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە لا بچێت.  

وەزارەتی دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعودی، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ ، وەکو وڵاتانی دیکە، لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاهو دەربارەی ئاوارەبوونی گەلی فەڵەستین لەسەر خاکی خۆیان، بەتەواوی ڕەت دەکەینەوە و هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش لەسەر دۆزی ره‌وای فەڵەستین بەرز دەنرخێنین.

وەزارەتی دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعودی، لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختی له‌وه‌ش کردووه‌ته‌وه‌، گەلی فەڵەستین مافی خۆیانە لەسەر خاکەکەیان به‌ سه‌ربه‌ستی بژین،  دەستدرێژکار و کۆچبەر نین، کە هەرکات ئیسرائیل بیەوێت دەریان بکات

وەزارەتی دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعودی دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌ ، ئاشتی هەمیشەیی بەدی نایەت تەنیا گەڕانەوە نەبێت بۆ لۆجیک و گفتوگۆی ژیرانه‌، هەروەها قبوڵکردنی پرەنسیپی پێکەوە ژیانی ئاشتییانە لەڕێگەی چارەکردنی دوو دەوڵەتییەوە كه‌ هه‌موولایه‌ك له‌سه‌ری هاوكۆكن

ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو 5ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە واشنتن پێشوازی لە بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی هاوبه‌شی ڕۆژنامەوانیان کرد و ترەمپ و ناتانیاهو پێشنیازی نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکانیان كرد بۆ شوێنەکانی دیکە ،به‌ بیانووی وێرانبوونی غه‌ززه‌ كه‌ شوێنی ژیانی تێدا نه‌ماوه‌ .

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.