گرفتی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە لە سلێمانی چارەسەر کرا
بەڕێوەبەری بانكی خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕایگەیاند، كێشەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەر دەكرێت و دڵنیایان دەکەینەوە، مانگی داهاتوو كێشهی مووچه چارهسهر دهكرێت و ئەو بڕه پارەیەی كه لە مووچەی مانگی یەك لێیان بڕاوە، لەگەڵ مووچەی مانگی دوو بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 9ی شوباتی 2025 ژمارەیەكی زۆر لە خانەنشینانی پێشمەرگە له دژی بڕینی نیوەی مووچەكانیان لە بەردەم بانكی خانەنشینیی سلێمانی گرد بوونەوە، بە هۆکاری ئەوەی لە مانگی یەكدا بەبێ لەبەرچاوگرتنی ساڵانی خزمەت و گەڕانەوە بۆ ئەو یاسایەی پێی خانەنشین كراون، مووچەی تێكڕای خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ 500 هەزار دینار كەم كراوەتەوە.
عەزیز عەلی، بەڕێوبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرچەندە مانگی یەکی ئەمساڵ بڕێک پارە لە مووچەی خانەنیشانی پێشمەرگە کەم کرایەوە، بەڵام هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، مانگی داهاتوو ئەو وەک پێشووی لێدێتەوە و کێشەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت.
بەڕێوبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی، ئاماژەی بەوەش كرد، خانەنشینانی پێشمەرگە مافی خۆیان داوای مافەکانی خۆیان بکەن، بەڵام ئەوەی گرنگە لێرەدا باسی بکەین ئەوەیە جگە لەوەی ئەم مانگە کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پارەیەی لە مووچەی مانگی یەک لێیان بڕدراوە، لەگەڵ وەرگرتنی مووچەی مانگی دوو بۆیان دەگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.