بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی مرۆڤ له شاره‌كانی عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه و به‌رپرسانیش هوشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه پێویسته رێگری له‌وه بكرێت و بووه‌ته دیارده.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخی مرۆڤ له به‌غدا رایگه‌یاند كه باندێكیان ده‌ستگیركردووه كه قاچاخچی ئەندامەکانی مرۆڤن لە بەغدا.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " له ئۆپه‌راسیۆنێكدا به پشت به‌ستن به‌زانیاریی هه‌واڵگری، توانیویانه باندێكی تایبه‌ت به قاچاخی مرۆڤ له ناوچه‌ی كه‌رخ ده‌ستگیر بكه‌ن .
ماوه‌یه‌كه له شاره‌كانی عێراق، گروپه مافیاكان په‌ره‌یان سه‌ندووه، هاووڵاتیانیش سكاڵا ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ژیانیان به‌هۆی گروپه‌كانی قاچاخی مادده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی مرۆڤ بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.