تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی شاری هەولێر ،ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هەڵمەتێکی گەورەی دارچاندن كه لە ناوەندی شەقامی 120 مەتری دەستپێدەکات تا ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه
رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان لە شاری هەولێر بۆ میدیاكان ڕاگەیاندووه، بڕیارە لە 16ـ 3- 2025 هەڵمەتێکی گەورەی دارچاندن لە هەولێر و دەورووبەری ئەنجام بدەین كه زیاتر لە 50 هەزار داری جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان لە شاری هەولێر ئەوه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌ته زیادکردنی ڕێژەی سەوزاییه لە سنووری پارێزگای هەولێر، هەڵمەته‌كه‌ش بڕیاره له مانگی سێی 2025 دەستپێبکات، هاوکات هەر ئەمڕۆش 90 دار لە جۆری سەرووی زیوی لە دوورگەی ناوەندی شەقامی سەرەکی 120 مەتری دەچێنرێت
شیاوی باشه له كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمدا بایه‌خی تایبه‌ت به زیاد كردنی سه‌وزایی و چاندنی دار‌و نه‌مامی جۆراوجۆر دراوه له ته‌واوی كوردستان ، به‌تایبه‌تی له شاری هه‌ولێردا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه له به‌رواری 16-3-2025 هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.