قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، له نوسراوێكی فهرمیدا ئاگاداریی سەرجەم فرۆشگەكانی لە سنووری سۆران كردووهتهوه كه بواریان پێدەدات تاوەكو 20-2-2025، ڕێنماییەكانی تایبەت بە فرۆشتنی خواردەمەنی جێبەجێ بكەن ، دوای ئەو وادەیە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت
له نوسراوهكهی قایمقامیهتی قهزای ناوهندی سۆراندا هاتووه ، لهمهودوا نابێت هیچ جۆرە خواردەمەنییەك بفرۆشن كە تەنیا بە زمانێكی بیانی وەكو فارسی یان توركی لەسەری نووسرابێت و ئەمە قەدەغەیە، بەڵكوو بەپێی یاسا تەنیا ئەو خواردەمەنیانە ڕێگەیان پێدەدەرێت كە بە عەرەبی و ئینگلیزی لەسەریان نووسراوە، جگه لهوه هەر جۆرە خواردەمەنییەك ڕێككەوتی دروستكردن و بەسەرچوونی لەسەر نەبێت قەدەغەیە
ئەمانەی خوارەوەش خاڵەكانی دیكەی ناو ڕێنماییەكانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆرانن..
هەر بەرهەمێكی ناوخۆیی دەبێت ناونیشان و شوێنی دروستكردن و مۆڵەتی تەندروستی و ڕێككەوتی دروستكردن و بەسەرچوونی لەسەر بێت
هەر كەلوپەلێك ڕێككەوتی دروستكردن و بەسەرچوونی بە ئاسانی ڕەشبكرێتەوە ڕێگەپێدراو نییە
هەر جۆرە خواردەمەنییەك كە لە كیسە دەكرێت دەبێت ناویشانی هەبێت
نابێت هیچ كەلوپەلێك دوو ڕێككەوتی دروستكردنی لەسەر بێت
یارییە ئاگرینەكان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیه
خواردەمەنییەكان نابێت لە شوێنێك بن كە ڕۆژیان لێبدرێت
مەرجەكانی بەرگریی شارستانی تێدا بێت لە شوێنەكانی كۆگا كردن
دەبێت كۆگاكان فێنككەرەوە و هەواگۆڕكێیان تێدا بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.