Erbil 8°C شەممە 08 شوبات 00:57

ئارسیناڵ بڕی120ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک تەرخانکردووە

100%

یانەی ئارسیناڵ لە میرکاتۆی هاویندا دەیەوێ بە بەهێزی بچێتە ناو رکابەری بەدەست هێنانی هێرشبەرێکی ئەرجەنتینی.

لە دوای کڕینەوەی یانەی ئەرسیناڵ لەلایەن ستان کڕۆنکی بەرەگەز ئەمریکی، لەم چەند ساڵەدا یانەی ئارسیناڵ توانی چەند گرێبەستێکی بەهێز یەکلا بکاتەوە بۆ ئارتێتای راهێنەر، بەڵام ئەمجارە یانەی ئارسیناڵ بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە بۆ بەدەست هێنانی تواناکانی یاریزانی لاوی ئەرجەنتینی لاوتارۆ مارتینێز ،

لاوتارۆ گۆڵکاری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپا چاوی لەسەرە، ئارسیناڵیش زۆر بە  بەهێزی هاتۆتە رکابەریەکەوە، لاوتارۆ تا ئێستا هیچ لێدوانێکی نەداوە سەبارەت بە داهاتووی، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ بەهۆی زۆری ئۆفەرەکان یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەجێ بهێڵێت و روو بکاتە خولێکی دیکە

یانەی ئارسیناڵ لە ساڵانی پێشوو بۆ بەهیز کردنی رێزەکانی پێشەوەی گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە کای هاڤێرتز و گابریال جیسۆس  کردووە ،لە ئێستادا چاویشی بڕیوەتە تواناکانی لاوتارۆ مارتینێز.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.