Erbil 9°C شەممە 08 شوبات 01:36

سێ یاریزانی سەرەکی ریاڵ مەدرید بۆ دێربی مەدرید ئامادەن

100%

سبەی شەمە لە گەڕی ٢٣ ی لالیگا کاتژمێر ١١ی شەو ریال مەدرید میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.

لە دوا مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەی ریال مەدرید هەریەک لە کاماڤینگا و بێلینگهام و ئێمباپێ بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان کرد

لە دوا یاری ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانی هەریەک لە بێلینگهام و ئێمباپێ بەهۆی هەست کردن بە کەمێک ئازار ناویان لە لیستی یاریزانە بانگێشت کراوەکان نەبوو ،ئەمەش دڵەراوکێی زۆری درووست کردبوو لەلایەن مەدریدستایەکان ، بەڵام خۆشبەختانە ئەمرۆ هەینی لە دوا رۆژی مەشق کردنی یاریزانانی ریال مەدرید بەر لە روو بە روو بوونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بێلینگهام و ئێمباپێ بەبێ گرفت بەشداریان کردووە، ئەمەش هیوا و دڵ خۆشی بۆ هەمووان گەراندۆتەوە ،لەلایەکی دیکەش دوای دابڕان لەچەندین یاری گرنگ (کاماڤینگا) ش دەستی بە مەشگەکانی کردۆتەوە و ئامادەیە، لە ئێستادا گەڕانەوەی ئەم یاریزانانە هێزێکی زیاتر دەدات بە یانەکە بە تایبەت کە لەم ماوەی کۆتایدا بەهۆی پێکانی یەک لە دوای یەکەکانی یاریزانان کارلۆ ئەنچێلۆتی دەیناڵاند،

 

ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەژێر تاقیکردنەوەیەکی قورسدایە ،گەرچی تەواوی یاریزانانی سەرەکی ئامادە نابن بەڵام زیاتر لە بردنەوە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نیە، رۆژی شەمە بەرواری 7 شوبات یانەی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ روو بە رووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە ، دۆران بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید واتە لەدەستدانی رێزبەندی یەکەمی خولی ئیسپانی ،دوای بە دوای ئەویش رۆژی سێ شەمە بەرواری ١١ شوبات لە قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ روو بەرووی یانەی ئینگلیزی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە لە یاریگای ئیتیحاد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.