گوتەبێژی ئەنەکەسە رایگهیاند، بڕیاری کشانەوەیان لە ئیئتیلافی سووریا داوە و چووینەتە قۆناخێکی نوێوە و ئیئتیلاف هیچ رۆڵێکی نەماوە."
رۆژی هەینی 07-02-2025، فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنەکهسە هەروەها رایگەیاند، " ئێمە جەخت لەسەر یەکڕیزیی کورد دەکەینەوە و پێویستە کورد بە یەک شاند دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی سووریا بکات."
گوتەبێژی ئەنەکەسە باسی لەوەشکرد، لەکاتێکدا بڕیاری کشانەوەیان لە هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا داوە، "دیموکراسی و قۆناغێكی نووێ بۆ گەلی کورد هاتۆته كایهوه".
ههروهها جهختیكردهوه كه لەگەڵ هەموو لایەنە کوردییەکان گفتوگۆ دەکەن لەپێناو دروستکردنی شاندێکی هاوبەشدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.