راوێژكاری ئاسایشی نشتیمانی عێراق رایگه‌یاند، له مانگی ئه‌یلولی 2026 رۆڵی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆتایی پێ دێت.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 7 شوباتی 2025 قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نشتیمانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كاناڵی “العربیه” باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كردووه و كه بریار وایه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌یلوولی 2026 كۆتایی به ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانیی بێنێت له عێراق.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌بووایه ئیسرائیل هێرشی ده‌كرده سه‌ر عێراق، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا رۆڵی كاریگه‌ری له رێگریكردنیدا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك عێراق له گه‌ل واشنتن رێككه‌وتوین كه له ئه‌یلولی 2026 كۆتایی به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی له عێراق بهێنین.
ئه‌عره‌جی ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان هاوڕان كه ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت. گوتیشی، ئه‌و بۆچوونانه‌ی ده‌ڵێن عێراق پاشكۆی ئێرانه، هه‌ڵه‌ن.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا، ئەعرەجی ڕایگەیاند، ئێمە دوو ووڵاتی دراوسێین و بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە، بوونی هەر لایەن و گروپێک ڕەتدەکەینەوە کە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا هەبێت
ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له عێراق ده‌ربكه‌ن.
ئه‌عره‌جی دووپاتیشی كرده‌وه، دڵنیاییان وه‌رگرتووه كه سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا پارێزراون و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌م باره‌وه له ئارادا نییه. به پێویستیشی زانی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له گه‌ل سووریا به‌رده‌وامی هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.