Erbil 8°C ھەینی 07 شوبات 01:56

ترەمپ بۆ یەكەمجار هۆكاری گەڕانەوەی بۆ دینداری و زیكری خودای گەورە ئاشكرا دەكات

100%

سەرۆكی ئەمەریكا هۆكار و نهێنی گەڕانەوەی بۆ ئایین و دینداری ئاشكرا كرد و داواشی كرد هەموولایەك هەمیشە یاد و زكری خودای گەورە بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران (كۆنگرێس) بەشداری لە ڕێوڕەسمی نانی بەیانی نوێژی نیشمانی كرد.

ترەمپ لە مەڕاسیمەكەدا ئاشكرای كرد كە رووداوەكانی ساڵی رابردوو و دووجار هەوڵی كوشتنی، بوونە هۆكاری ئەوەی بۆ لای خودا و دینداری بگەڕێتەوە.

ترەمپ داوای لە هاووڵاتییانی ئەمەریكا كرد لە ژیانی رۆژانەیاندا بگەڕێنەوە بەر قاپی خودا و هەمیشە یادی خودای گەورە بكەنەوە.

سەرۆكی ئەمەریكا لە مەڕاسیمەكەدا گوتی "بڕوای تەواوم بەوە هەیە كە بەبێ دین و ئیمان مرۆڤ هەرگیز دڵخۆش نابێت".

گوتیشی "با پێكەوە دینداری نوێ بكەینەوە و زكری خودای گەورە لە ژیان و دڵماندا بچەسپێنین".

دۆناڵد ترەمپ لە چەند رۆژی رابردوودا دوای بوونەوەی بە سەرۆكی ئەمەریكا فەرمانی راگرتنی چەندی بڕیاری دژی ئایین دەركردووە، لەوانە گۆڕینی ڕەگەز و هاوسەرگیری هاوڕەگەزەكان.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.