Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 23:24

چارەسەری یەكجاری سپیبوونی قژ دۆزرایەوە

100%

چەند زانایەكی زانكۆی ناگۆیا لە ژاپۆن چارەسەرێكی سەرسوڕهێنەری سپیبوونی قژیان دۆزیوەتەوە و ناویان ناوە (شۆڕشی دژە پیری)، تۆژینەوەكە وا لە مرۆڤ دەكات بەبێ بەكارهێنانی بۆیە قژ هەر بە ڕەشی و جوانی بهێڵێتەوە.

زاناكان بۆیان دەركەوتووە كە ماددەی (لوتیۆلین) بەرپرسە لە هێشتنەوەی قژ بە ڕەشی، لە تۆژینەوەكەدا دژە ئۆكسانی ئەم ماددەیەیان لەسەر چەند مشكێك تاقیكردووەتەوە و ئەنجامەكەی سەرسوڕهێنەر بووە.

هەرچەندە دژە ئۆكسانی ماددەكە تا ئێستا تەنیا لەسەر مشك تاقیكراوەتەوە، بەڵام زاناكان پێیانوایە هەمان كاریگەری لەسەر مرۆڤیش دەبێت.

ماددەی لوتیۆلین لە زۆرێك لەو خۆراكانە هەیە كە مرۆڤ رۆژانە بەكاری دەهێنێت، وەك سەوزەكان، بڕۆكلی، گێزەر، پیاز و بیبەر، بۆیە دەستگەیشتن بەم ماددەیە كارێكی ئاسان دەبێت.

زاناكان دانیان بەوەداناوە كە لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكاندا تووشی شۆك بوون و هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوون كاریگەری ئەم ماددەیە ئەوەندە بەهێز بێت لەسەر قژی سپی.

مرۆڤ بەهۆی پیربوون و چوونە نێو تەمەنەوە مووەكانی خانەی رەنگ لەدەست دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مووەكان بەبێ رەنگ گەشە بكەن و سپی دەركەون، بەڵام لە تۆژینەوەكەدا دەركەوتووە كە دژە ئۆكسانی لوتیۆلین رێگری لەم گۆڕانكارییەی مووەكان دەكات.

زاناكان پێیانوایە بەم تۆژینەوەیە دەتوانن بەیەكجاری بنبڕی سپیبوونی قژ بكەن بەبێ بەكارهێنانی بۆیە و ماددەكانی دیكەی رەشكردنەوەی قژ.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.