نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بانگهێشتنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه به ده‌ستی شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا گه‌یشتووه و داوای لێ كراوه، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به سه‌ردانێكی پڕۆتۆكۆڵی سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات
هه‌ر به پێی به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا هاتووه، هه‌ردوولا به ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كردووه و یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ش كه سووریا داوای كردووه بابه‌تی گفتوگۆی نێوان ماكرۆن و شه‌رع بێ هه‌ڵگرتنی سزاكانه له‌سه‌ر گه‌لی سووریا.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پیرۆزبایی له ئه‌حمه‌د شه‌رع كردووه به بۆنه‌ی بوونی به سه‌رۆك كۆماری كاتیی سووریا
ئه‌حمه‌د شه‌رع له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سوپاسی حكوومه‌تی فه‌ره‌نسای كردووه كه له ساڵی 2011ه‌وه رۆڵیان هه‌بووه له دژایه‌تیكردنی رژێمی ئه‌سه‌د و پاڵپشتیكردن له خه‌ڵكی سڤیلی سووریا
جێی باسه، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌حمه‌د شه‌رع یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی بۆ سعوودیه كرد و پاشان چووه توركیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.