Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 16:58

90 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی شاعیری پایه‌داری كورد ئه‌حمه‌د موختار جاف تێپه‌ڕ ده‌بێت

100%

 

نه‌وه‌د ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی شاعیری پایەبەرزی كورد ئەحمەد موختار جاف تێپه‌ڕ ده‌بێت ، لە شەشی شوباتی 1935، لەلایەن كەسانێكی نەناسراو تیرۆر كرا‌ و لە گۆڕستانی عەبابەیلێی نزیك هەڵەبجە بەخاك سپێردرا  

ئەحمەد موختار بەگی جاف شاعیر‌ و چیرۆكنووسێكی گەورەی كوردە، لە رێگەی ئەدەبەوە خزمەتێكی زۆری نەتەوەكەی كردووە و تا ئێستا شیعرەكانی دەگوترێنەوە و دەكرێنە گۆرانی له‌وانه‌ش هۆنراوه‌ی ..

 

لەخەو هەستن میللەتی كورد درەنگە خەو زەرەرتانە

هەموو تەئریخی عالەم شاهیدی فەزڵ‌ و هونەرتانە

دەسا تێكۆشن ئەی قەومی نەجیبی بێكەسی مەزڵووم

بەكورتی بیبڕن ئەو رێگە دوورەی وا لەبەرتانە

ناوی ته‌واوی ئه‌حمه‌د موختار جاف ،  ئەحمەد بەگی عوسمان پاشای محەمەد پاشای كەیخوسرەو بەگی جاف كە بە ئەحمەد موختار بەگی جاف ناسراوە، لە ساڵی 1898 لە هەڵەبجە لە دایك بووە، باوكی كەسایەتییەكی دیاری ناوچەكە بووە، عادیلە خانمی دایكیشی بەهەمانشێوە ژنێكی هەڵكەوتوو بوو

لە هەڵەبجە خراوەتە بەرخوێندن‌ و قۆناغەكانی سەرەتایی ‌و ناوەندی لەوێ‌ خوێندووە، لە رێگەی مامۆستای تایبەتەوە زمان‌ و ئەدەبی عەرەبی ‌و فارسی ‌و توركی ‌و ئینگلیزی خوێندووە

ئەحمەد موختار كەسایەتییەكی دیاری كۆمەڵایەتی ‌و ئیداریش بووە‌ و ماوەیەك قایمقامی هەڵەبجە بووە، ماوەیەكیش ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بووە.

جگە لە شیعر، ئەحمەد موختار چیرۆكیشی نووسیوە ‌و لەو بوارەدا بەپێشەنگ‌ و ڕچەشكێن دادەنرێ‌‌، خاوەنی چیرۆكی "مەسەلەی ویژدان"ە‌ و لە كۆتایی بیستەكانی سەدەی رابردوودا نووسیویەتی‌ و تا ئێستاش یەكێكە لە بەناوبانگترین چیرۆكەكانی

 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.