Erbil 9°C پێنجشەممە 06 شوبات 14:07

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه‌ 6 شوباتی 2025 نێچیرڤانی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یادی 31 ساڵه‌ی راگه‌یاندی یه‌كگرتووی ئێسلامی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

 له‌ يادى (31) ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستاندا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان‌ و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوو ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا، هه‌روه‌ها له‌ كار و هه‌وڵه‌كانيان له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، ده‌ڕوانين.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/6

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.