Erbil 15°C چوارشەممە 05 شوبات 23:37

بەهۆی هەڕەشەكانی ترەمپ.. بەهای تومەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست لە مێژوودا دابەزی

100%

دوای هەڕەشەكانی ئەمڕۆ چوارشەممەی سەرۆكی ئەمەریكا، بەهای تومەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست لە مێژووی ئەو وڵاتە دابەزی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ چوارشەممە چەند بڕیارێكی دژی ئێران دەركرد، بڕیارەكان خۆی لە ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوت و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی دۆسییەی ئەتۆمی و رێككەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتە و چەند بڕیارێكی دیكەش دەبینێتەوە، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی توندترین پاڵەپەستۆ و سزا دەبێتەوە.

بەهۆی ئەم هەڕەشانەوە، بەهای تومەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست لە مێژوودا دابەزی كە هەر 100 دۆلارێكی ئەمەریكی بووە 8 ملیۆن و 575 هەزار تومەنی ئێران.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.