پزیشکی کورد، ئازاد ئیبراهیم نەجار رایگەیاند کە ئەو ئامێرەی دڵی دەستکردی دیزاینکردووە، مۆڵەتی چاندنەوەی بۆ مرۆڤ لە رێکخراوی تەندروستی ئەمریکی وەرگرتووە و ئاماژە بەوەشدەکات کە ساڵی داهاتوو یەکەم نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێکی ئەمریکی دەبێت و لەئێستادا پشکنینی پێویست ئەنجام دەدرێت.
نەجار کە پسپۆڕی دڵە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی "ئێمە کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕی دڵین و دڵی دەستکردمان دروست کردووە و چەندین جار لەسەر ئاژەڵان تاقیمان کردووەتەوە."
ئاماژهی بهوهشكرد كه هەفتەی رابردوو مۆڵەتیان لە رێکخراوی تەندروستی ئەمریکی وەرگرت بۆ چاندنی دڵ بۆ نەخۆشەکان و ئاماژەی بەوەدا کە پرۆسەی چاندنی دڵ دوو کاتژمێر دەخایەنێت.
وتیشی: "ئەم ئامێرە وەک دڵێکی ئاسایی کار دەکات و هیچ کێشەیەکی تێدا نییە" جەختی لەوە کردەوە " کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نەخۆشخانەکانی دڵ لەعیراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامێرە بۆ تووشبووانی نەخۆشی دڵ
گوتی "ساڵی داهاتوو یەکەم نەشتەرگەری چاندنی ئەم دڵە بۆ یەکەم کەس لە جیهاندا ئەنجام دەدەین کە ئەمریکیە، لە ئێستادا پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ ئامادەکاری بۆ نەشتەرگەری."
دكتۆر ئازاد نهجار دانیشتووی زاخۆیه و زیاتر له 25 ساڵ له وڵاتی سوید ژیاوه و له ساڵی 2021 پزیشکە کوردەکە ڕایگەیاند کە دوای بیست ساڵ توێژینەوە لە دیاسپۆرادا دڵی دەستکردی داهێناوە و ئامادەیی خۆی دەرببڕیت بۆ گەیاندنی ئەم دڵە بە هاوڵاتیانی کوردستان پاش راهێنانی پزیشکانی هەرێم بۆ چاندنی.
چاندنی یهكهم دڵی دهستكرد لهلایهن پزیشكێكی كوردهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.