لە کاتێکدا ترەمپ سەرقاڵی دۆسیەی غەززەیە، چاودێران هۆشداری دەدەن کە لەوانەیە عێراق لە پلانەکانی داهاتوویدا بێت. محەمەد تەمیمی توێژەری کاروباری ستراتیژی بە بەغدا تودەی گوت "لێدوانەکانی ترەمپ تێڕوانینێکی ئەمریکی دەردەخات کە لە غەززە زیاتر دەڕوات و لەوانەیە عێراق لە قۆناغەکانی دواتردا بگرێتەوە."
تەمیمی وتیشی: "ئیدارەی ئەمەریکا عێراق لە چوارچێوەی حساباتی ستراتیژی خۆیدا دەهێڵێتەوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی دۆسیەی ناوخۆیی و قەیرانی لەگەڵ چین و ئێران، مامەڵەکردن لەگەڵیدا دوادەخات، بهڵا ئهگهر پلانهكهی ئهمهریكا له غهززه جێبهجێ بكرێت ئهوا عێراق له قۆناغی داهاتوودا دهبێته بازنهی ئامانجهكانی ئهمهریكا.
سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقی بۆ "بەغدا تودەی " دووپاتی کردەوە کە " عێراق لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی دۆسیەی فەلەستین دەکات ، چونکە هەر گۆڕانکارییەک لە هاوسەنگی هێزدا، لەوانەیە کاریگەری لەسەر سەقامگیری تەواوی ناوچەکە هەبێت ، بە عێراقیشەوە."
چاودێرانی عێراقی پێیان وایه كه دەرەنجامەکانی لێدوانەکانی ترەمپ هێشتا ڕوون نییە، بەڵام دڵنیایە کە کاردانەوەی تەنها بۆ غەززە نابێت، بەڵکو لەوانەیە عێراق و وڵاتانی تری ناوچەکە بگرێتەوە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخاتە قۆناغێکی نوێی گرژی جیۆپۆلەتیکەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.