Erbil 19°C چوارشەممە 05 شوبات 14:53

مه‌رجی روسیا بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع چییه‌؟

100%

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز داواکارییەکی ئەحمەد شه‌رعی سەرۆکی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا ئاشکرا کرد کە لە کاتی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی باڵای روسیا بە سەرۆکایەتی میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لە دیمەشق پێشکەشی کردبوو، داواکارییەکەش رادەستکردنەوەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سوریایە کە لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024 لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو مۆسکۆ هەڵهاتوون.

به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی روسیا له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و ئاسیا، دێمێتری بریجا له‌ لێدوانێكدا بۆ ئیندیپێندێنت رایگه‌یاند كه‌ چه‌ند وڵاتێك داوای راده‌ست كردنی به‌شار ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ی كردووه‌ به‌ڵام هیچ دۆسیه‌یه‌ك له‌لایه‌ن رێكخراوی ئینته‌رپۆلی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌یه‌وه‌ تۆمارنه‌كراوه‌. 

گوتیشی "تا ئێستا هیچ دادپەروەرییەکی ئینتقالی لە وڵاتدا نییە و هیچ گۆڕانکارییەک نییە بۆ دادگاییکردنی هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە رژێمی پێشووەوە هەبووە یان تەنانەت ئەو کەسایەتیانەی کە لە ناوچە جیاجیاکاندا کاریان کردووە و خەڵکی بێتاوانیان کوشتووە، ئەمەش بەشێکە لە لێپرسینەوە."

هەروەها دەشڵێت "روسیا مافی پەنابەرێتی بە ئەسەد داوە بۆ ئەوەی، ئەوشتەی لەگەڵ سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق و موعەمەر قەزافی، سەرۆکی پێشووی لیبیا، روویدا لەگەڵیدا دووبارە نەبێتەوە و ئەگەر ئەسەد لە سوریا بمایەوە هەمان چارەنووسی دەبوو کە به‌ گورزێکی بەهێز لە بەرژەوەندییەکانی روسیا دادەنرێت."

سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی ئەسەد لەلایەن مۆسکۆوە ئەو توێژەرە روسییە پێیوایە ئەگەر رێکەوتنێکی دیاریکراو هەبێت ئەمە روودەدات بەڵام لە چوارچێوەی گرەنتیدا کە ئەزموونی سەدام حوسێن یان قەزافی دووبارە نابێتەوە لەکاتێکدا تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک لە روسیاوە نییە کە ئامادەبێت ئەو یان هەر کەسایەتییەکی تری پەیوەست بە ڕژێمی پێشووەوە رادەستی ئەو بکات.

بریجا رێکەوتنێک لە داهاتوویەکی نزیکدا رەتدەکاتەوە و ڕوونی دەکاتەوە کە روسیا بەرژەوەندی ئابووری هەیە و دەیەوێت لە بەندەرەکانی سوریا بمێنێتەوە و لە دەریای ناوەڕاست و لەگەڵ ئەوەشدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بمێنێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.