Erbil 17°C چوارشەممە 05 شوبات 11:57

هاووڵاتییانی كامە وڵات زۆرترین كتێب دەخوێننەوە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی تۆژینەوەیەك دەركەوتووە هاووڵاتییانی ئەمەریكا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین رێژەی كتێب دەخوێننەوە، لە توێژنەوەكەدا هەروەها هاتووە كە عێراق لە ریزبەندی 91ی وڵاتانی جیهان دێت و لە ماوەی ساڵێكدا هەر تاكێك بە رێژەیی دوو كتێب دەخوێنێتەوە.

بەگوێرەی تۆژینەوەكە لە ساڵی 2024 زۆرترین رێژەی خوێندنەوەی كتێب لە ئەمەریكا بووە كە هەر تاكێك لە هەفتەیەكدا 7 كاتژمێر و ساڵانەش 357 كاتژمێری بۆ خوێندنەوەی كتێب تەرخان كردووە، هەر كەسێكیش ساڵانە 17 كتێبی خوێندووەتەوە.

بە پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان وڵاتی هیندستان دێت كە بە ڕێژەیی هەر تاكێك ساڵانە 352 كاتژمێری بۆ خوێندنەوە تەرخان كردووە، بریتانیا لە پلەی سێیەم دایە، دواتریش فڕەنسا و ئیتاڵیا دێن.

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەڵكی ئیسرائیل لە هەمووان زیاتر كتێب دەخوێننەوە كە ساڵانە 169 كاتژمێریان بۆ كتێب خوێندنەوە تەرخان كردووە، لە سەر ئاستی جیهان ئیسڕائیل لە ریزبەندی 17یە.

خەڵكی ئێران دووەم پڕ خوێنەرترین كتێبن، دوای ئەویش هاووڵاتییانی توركیا دێن، لەنێو وڵاتانی عەرەبیش میسرییەكان بە پلەی یەكەم دێن، دواتری ئەویش هاووڵاتییانی سووریا و لوبنان دێن.

سەبارەت بە عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە ریزبەندی 91 دێت كە تێكڕای خوێندنەوەی كتێب بۆ تاك لە ماوەی ساڵێكدا 64 كاتژمێرە، واتە لە ماوەی ساڵێكدا هەر تاكێكی عێراقی لە دەوروبەری دوو كتێب و نیو دەخوێنێتەوە.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.