Erbil 17°C چوارشەممە 05 شوبات 11:40

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە 25 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی 25 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری راگەیاند كە لەلایەن باندێكی بازرگانیكردنەوە هەوڵدرابوو بە شێوەی شاراوە بهێنرێتە شاری هەولێرەوە.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، دەستمان گرت بەسەر بڕی ( 25 کیلۆ و 5 گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستال.

راشیگەیاند: ئەم ماددە هۆشبەرە لەلایەن باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بە ڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە بەشێوەیەکی شاراوە لەناو دوو بۆڕی ئاسن حەشار درابوو و دەربازی شاری هەولێریان کردبوو.

هەروەها رایگەیاند: بازرگانەكان بۆ حەشاردانی ئەم ماددە هۆشبەرە بە جۆرێک لە دەرمانی قڕکردنی مێروو سەرەوەی ئەو بۆڕییە ئاسنە ڕووپۆش کرابوو بۆ ئەوەی ئاشکرانەبێت و لەلایەن (سەگی k9) نە بینرێتەوە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا "بە فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر ڕێکاری یاسای بەرامبەر ئەو کۆمپانیای گواستنەوە گیراوەتە بەر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.