وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە سبەی سێشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند "دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەموویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەی چوار شەممە 5ی شوباتی 2025 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".
راشیگەیاند "لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت".
وەزارەتی دارایی هەروەها راشیگەیاند "لە چەند کاتژمێری داهاتوودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.