داداگای باڵای فیدڕاڵی عێراق به بیانووی تانه لێدان له‌و سكاڵایانه‌ی كه تۆماركراون به شێوه‌یه‌كی كاتیی كاركردنی به سێ یاسای تایبه‌تمه‌ند به شاری كه‌ركووك راگرت
ئه‌و سێ یاسایه‌ی كه دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی رایگرتوون ، بریتین له یاسای باری كه‌سیی ، لێبووردنی گشتی ،گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دوای ئه‌وه هات، له 21 مانگی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق دوای مشتومڕێكی زۆر هه‌ر سێ یاسای به‌یه‌كه‌وه خسته ده‌نگدان ،دواتر له‌لایه‌ن 11 په‌رله‌مانتاری كوتله جیاوازه‌كان تانه‌ی لێدرا و داوای ڕاگرتنی كاركردن به یاساكان كرا به‌شێوه‌ی كاتیی
دادگای باڵای عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تا یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی تانه‌كان كاركردن به‌و سێ یاسایه كه تایبه‌تن به شاری كه‌ركووك به شێوه‌یه‌كی كاتیی راگیراون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.