Erbil 23°C ھەینی 18 نیسان 14:01

چیای قه‌ره‌چوغ.. جەخت لە تۆکمەیی سەنگەرەکانی بەرگریی پێشمەرگە له‌ سنووره‌كه‌ كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەردانی لیوای چواردەی پیادەی لە چیای قەرەچوغ کرد.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، دۆخی سەنگەرەکانی بەرگریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە و پەرەپێدانی توانای سەربازیی هێزی پێشمەرگەى گەنگەشە کرد.

 فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میره‌، هه‌روه‌ها بەرپرسی جموجۆڵی سەربازیی وەزارەت، سەردانی بارەگای لیوای (14)ی پیادەی، سەر بە فیرقەی یەکی وەزارەتی پێشمەرگەیان لە چیای قەرەچوغ کرد و لەلایەن فەرماندەی لیوا و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێ کرا.

فەرماندەی لیوای (14)ی پیادە پوختەیەکی لەبارەی جوگرافیای ناوچەکە و سنووری ئەرکی هێزەکانی پێشمەرگە باس كرد و ئامادەییی هێزی پێشمەرگەشی لە سنووری ئەرکی لیواكه‌ دەربڕی، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، پاشان سەرۆکی ئەرکان تیشکی خستە سەر توانای هێزی پێشمەرگە، بۆ پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی خەڵکی کوردستان و ناوچەکە.

دواتر سەرۆکی ئەرکان و تیمی یاوەری سەردانی سەنگەرەکانی بەرگریی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان لە زنجیرە چیای قەرەچوغ کرد و لە نزیکەوە لە توانای سەربازیی هێزی پێشمەرگەیان لە ناوچەکە ڕوانی و پاشان گفتوگۆیان لەبارەی پێداویستییەکانی هێزی پێشمەرگە کرد، هەروەها جەختیان لە تۆکمەییی سەنگەرەکانی بەرگریی پێشمەرگە کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.