Erbil 23°C ھەینی 18 نیسان 14:05

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 2/1، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات، لە پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

لە بیست و یەکەمین ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات، بە ئامادەبوونی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی یەکی شوبات و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و کونسوڵ و دیپلۆماتی وڵاتان، سەرۆکی حکومەت تاجەگوڵینەی لەبەردەم مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کارەساتەکە دانا.

ڕۆژی یەکی شوباتی ساڵی 2004، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستیدا، زیاتر لە سەد کەس شەهیدبوون و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.